AP ١٣٩٦ بەفرانبار ٣٠ ٠٠:٠٦

ماکرۆن:

چالاکی مووشەکی و دەستێوەردانی ناوچەیی ئێرانی کەم بکرێتەوە

چالاکی مووشەکی و دەستێوەردانی ناوچەیی ئێرانی کەم  بکرێتەوە

سەرۆک کۆماری فەڕەنسا پاش دیدار لە گەڵ سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا جەختی لە زەروورەتی کەم کردنەوەی چالاکیی مووشەکی و دەستێوەردانی ناوچەیی ئێران کردەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە ڕۆیتێرز، ئیمانۆئێل ماکرۆن سەرۆک کۆماری فەڕەنسا لە لێدوانێکدا پاش دیدار لە گەڵ ترێزا مەی سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا لە لەندەن بە ئاماژە بە پەیوەندیی دێرین و بنچینەداری نێوان دوو وڵات، وتی: ئەو پەیوەندییە، دوو وڵاتی بەرەوڕووی چارەنووس و هەڕەشەگەلی ستراتژیکی هاوبەش کردووە.

وتیشی: ئەمڕۆ پەیمانێکی سیاسی لە نێوان وەزیرانی دوو وڵات واژۆ کراوە کە لە چێوارچێوەی ئەو پەیمانەدا، پەیوەندی و هاوئاهەنگیی هەمیشەیی سەبارەت بە پرسە جۆراوجۆرەکانی ئێران، سووریا و ساحیل دێتە ئاراوە.

ماکرۆن جەختی کرد: ئێمە پابەندین بە هاوکاریی هاوبەش و ئەوەی کە ئەورووپا بتوانێ لە پرسە جۆراوجۆرەکان بە تایبەت سەبارەت بە ئێران کە بۆتە مایەی نیگەرانیی زۆری ئێمە، پێکەوە هاوکاری بکەن.

بیریشی هێنایەوە: ئێمە دەبێ بە هەوڵی جیدی لە بواری کەم کردنەوەی چالاکییە بالیستیکییەکان و دەستیووەردان و دزەی ناوچەیی ئێران لە چوارچێوەیەکدا کە دیاریمان کردووە، ئاسایشی بە کۆمەڵی ناوچە دەستەبەر بکەین.

هەروەها ماکرۆن ڕوانییە بڕیارە دەرکراوەکان سەبارەت بە ئەفریقا و هاوکاریگەلی بەرگری و سەربازی لە گەڵ بەریتانیا و وتی: ئێمە ئەوڕۆ سەبارەت بە ئەفریقا لە بواری سەربازیدا بڕیاری زۆر گرینگمان داوە.

News ID 16183

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha